کارتی پارەدانەکەتان givve®

ئاخۆ ئێوە وەکوو کەسێکی کە یارمەتی وەردەگرن، لەلایەن نووسینگەی بەرپرسیارەوە کارتێکی پارەدانی givve® تان وەرگرتووە؟ لەسەر ئەم ماڵپەڕە هەموو زانیارییەکی گرینگ سەبارەت بە کارتەکەتان دەبیننەوە.

زۆر بەخێر بێن

لێرە فێردەبن کە چۆن بە کارتی پارەدانی givve®  شت بکڕن و چۆن پارە دەربێنن. هەروەها هاوڕێیی چاتبۆتی ئێمە Chatbot "givve® Card" ئامادەیە بۆ وڵامدانەوەی هەر پرسیارێک سەبارەت بە کارتەکەتان 24/7 هەموو 24 کاتژمێر لە هەفتەدا. هیوادارین کارتی پارەدانەکەتان بە دڵ بێت.

Info Info symbol

پرسیار & وڵامە گرینگەکان سەبارەت بە کارتی پارەدانی givve®

کارتی پارەدانەکەم چۆن ڕێکخەم و دامەزرێنم.

پێش بەکارهێنانی کارتی پارەدانی givve® ، پێویستە جارێک چالاک بکرێت. کارتەکەتان لەگەڵ نامەیەکی کەسیی لەلایەن نووسینگەی بەرپرسیارەوە پێدەگات. ئەم نامەیە پێویستە بە باشی بپارێزن، چون بۆ چالاککردنی کارتی پارەدانەکە پێویستتان پێی دەبێت. بۆ زانیاری سەبارەت بەوەی چۆن کارتی پارەدانی givve®  پاش ئەوەی پێتان گەیشت چالاک بکەن، سەیری ئێرەبکەن.

بۆچی کارتی پارەدانم پێدەدەن؟

وە چیتر یارمەتییەکانتان (پارە) وەکوو پارەی نەختینەیی یان پارەی مانگانەی گوازراوە بۆ ناو هەژماری بانکیتان وەرناگرن.

لەبری ئەوە، کارتی پارەدانی خۆڕایی وەردەگرن کە پارەکە مانگانە وەکوو کرێدیت لێی زیاد دەکرێت. کارتی پارەدانی givve® ، ماستەرکارتێکی پێشوەختە پارەدراوە کە لە هەرێمێکی دیاریکراودا وەکوو کارتێکی کرێدیتی ئاسایی دەکرێت بۆ پارەدان کەڵکی لێوەرگیرێت.

لەکوێ دەتوانم کەڵک لە کارتی پارەدانەکەم وەرگرم؟

کارتی پارەدانی givve®  دەکرێت لە هەرێمە دیاریکراوەکەی ئێوە لە هەموو ئەو شوێنانەی ماستەرکارت وەردەگرن، بەکاربهێنرێت. ئاگاداری هێمای پرتەقاڵی / سووری Mastercard® ماستەرکارت بن.

ئەوەیکە کامە ناوچە لەسەر کارتەکەتان دیاریکراوە، دەتوانن لەسەر سەپانی givve® Card و هەروەها لەسەر وێبپۆرتاڵی givve® وێب پۆرتاڵ لەژێر پێڕستی “ناوچەکەتان ” بیبینن.

لەکوێ دەتوانم بەکارتی پارەدانەکەم، پارەی نەختینەیی دەرکێشم؟

ئاخۆ و لەکوێ دەرکێشانی پارەی نەختینەیی بە کارتەکەتان دەکرێت، لەسەر سەپانی givve Card® و هەروەها لەسەر وێبپۆرتاڵی givve® وێب پۆرتاڵ دەبیندرێت. لە دەرهێنانی پارەی نەختینەیی لەنێوان ئامێری پارەدان (ATM) و شوێنەکانی فرۆشتن جیاوازی دەکرێت (ئەوەی پێی دەگوترێت خاڵی فرۆشتن “POS”). 

ئەگەر ئامێری پارەدان (ATM) بۆ کارتی پارەدانی ئێوە چالاککرابێت: ئەگەر دەرهێنانی پارەی نەختینەیی بە کارتی پارەدانی ئێوە لەڕێگای ئامێری پارەدان (ATM) چالاککرابێت، دەتوانن لەم ئامێری پارەدانانە (ATM) لەم مارکانەی خوارەوە پارەی نەختینەیی دەرکێشن:

  • دۆیچێ بانک (Cashpool)، کۆمێرتزبانک (Commerzbank)، هایپۆ فێرئاین بانک (HypoVereinsbank) و پۆست بانک (Postbank)، (گرووپی پارەی نەختینەیی)
  • تارگۆبانک ئا.گێ. (Targobank AG)، شپاردا بانک (Sparda-Bank)، سانتاندێر (کۆی پارە)
  • فۆڵکس و ڕایفەئایزەن بانک (تۆڕی خزمەتگوزاری بانک کارد)
  • شپارکاسێ (Sparkasse) (گروپی دارایی-Sparkassen)

ئەگەر شوێنەکانی فرۆشتن (ئەوەی پێی دەگوترێت خاڵەکانی فرۆشتن “POS”)  بۆ کارتی پارەدانی ئێوە چالاککرابێن: ئەگەر دەرکێشانی پارەی نەختینەیی بە کارتی پارەدانی ئێوە لە شوێنەکانی فرۆشتن (ئەوەی پێی دەگوترێت خاڵەکانی فرۆشتن “POS”) چالاککرابێت، دەتوانن پارەکەتان لەم ئامێری پارەدانانە بەم براندانەی خوارەوە دەرکێشن:

  • Rossmann
  • ALDI Süd
  • dm-drogerie
  • Globus
  • Netto تەواوی براند (زەردە تەواوەکە)
  • MARKANT
  • famila
  • NORMA 

تکایە تێبینی ئەوە بکەن کە پارەدەرهێنان لە دووکاناندا بەخۆڕاییە و پارەدەرهێنان لە ئامێری پارەداندا ATM لەوانەیە تێچووی هەبێت و بکەوێتە سەر بڕی پارەی دەرکێشراو. 

کارتی پارەدانەکەم لێ ون بووە. چ شتێک دەبێ بکرێت؟

ئاخۆ کارتی پارەدانەکەتان givve®  دزراوە یان ونتان کردووە، زۆر زوو کارتەکەتان بلۆک بکەن. بۆیە ئەم بژاردە جیاوازە بێپارانە لەبەر دەستتان دایە:

  • ئێوە کارتەکە دەتوانن لە هەر کاتێکدا بلۆک بکەن بەشێوەیەکی سەربەخۆ لەڕێگای سەپانی givve® Card  لەژێر ناوی “بلۆککردنی کارت” یان لەڕێی وێبپۆرتاڵی givve® وێب پۆرتاڵی ڕێک لە لاپەڕەی دەستپێک. ئێوە دەتوانن ڕێک لەو شوێنە لە هەر کاتێک بتانهەوێت بلۆک یان بەربەستی سەر کارتەکەتان بەرزبکەنەوە، بە مەرجێک بتوانن ئەو شوێنە دیسان ببیننەوە.
  • ئەو نووسینگە بەرپرسە کارتەکەتان لێ بلۆک یان بەربەست دەکات. ئەمەش لە هەر کات و ساتێکدا گونجاوە.
  • پەیوەندی بگرن بە بەشی هێڵی بلۆکی ئێمە (زمانەکان: ئاڵمانی و ئینگلیزی). ئەم هێڵە 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا بەردەستە بۆ ئێوە لە دووشەممەوە بۆ یەکشەممە بە ژمارەی 116 116.

بە هۆی بلۆککردنی کارتەکە ناکرێت بەشێوەیەکی خۆکار کارتێکی جێگرەوە داوابکرێتەوە. تکایە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگرن بە نووسینگەی بەرپرسیارەوە بۆ ئەوەی کارتێکی جێگرەوە وەربگرن.

کارتی پارەدانەکەم بلۆک کراوە. چۆن دەتوانم دیسان چالاکی بکەمەوە؟

ئەگەر کارتی پارەدانەکەتان givve®  بلۆک کراوە, بلۆکەکە دەکرێت بەرزبکرێتەوە و چالاک بکرێتەوە. ئەوەیکە ئەمە چۆن کاردەکات پێوەندی بەوەوە هەیە بۆ کارتەکەتان بلۆک بووە:

  • خۆبلۆک کردن: ئەگەر ئێوە بۆ خۆتان کارتەکەتان لە سەپانی givve® Card یان لە وێبپۆرتاڵی givve® کارت” یان لەڕێی وێبپۆرتاڵی givve® وێب پۆرتاڵی ڕێک لە لاپەڕەی دەستپێک. ئێوە دەتوانن ڕێک لەو شوێنە لە هەر کاتێک بتانهەوێت بلۆک یان بەربەستی سەر کارتەکەتان بەرزبکەنەوە، بە مەرجێک بتوانن ئەو شوێنە دیسان ببیننەوە.
  • بلۆک کردووە، دەتوانن زۆر بە هاسانی بلۆکەکە لە هەمان شوێن بەرزبکەنەوە و لایبەن. بلۆککردن بەهۆی دانی PINی هەڵە بۆ چەند جار: ئەگەر لەکاتی پارەدان سێ جار PINی هەڵە درابێت، کارتی پارەدانەکەتان givve®  و هەروەها PINەکەتان خۆکارانە بلۆک دەبێت. لەم حاڵەتەدا، سەرەتا پێویستە لەسەر سەپانی givve® Card یان وێبپۆرتاڵی givve® وێب پۆرتاڵی لەژێر "بەڕێوەبردنی PIN" و "بەرزکردنەوەی بلۆکی PIN" PINەکە چالاک بکەنەوە. دوای ئەوە، پێویستە کارتەکە جارێک بخەیتە ناو ئامێرێکی پارەدان ATM و لەوێ پرۆسەی کشانەوە بلۆک یان بەربەست ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی بتوانیت PINەکە تۆماربکەیەوە. بۆی هەیە کە کارتەکەتان بۆ پارەدەرهێنان لە ئامێری پارەدەرهێنان چالاک نەکرابێت و تەنیا بۆ کردنەوەی قفڵی PINەکە بەکاربێت. پێویست ناکات هیچ بڕە پارەیەک دەرکێشن و پێویستە پرۆسەکە تەواو بکەن، تەنانەت ئەگەر چیتر هیچ بڕە پارەیەکتان لەسەر کارتەکە نەبێت یان سنوری ڕادەی پارەدەرکێشانتان دەربازکردبێت. زوو یان درەنگ پەیامێک لە ئامێری پارەدەرهێنانتان پێدەگات کە پارەدانی پارەی نەختینەیی گونجاو نییە. بەڵام تەنیا لەڕیی پرۆسەی دانی PIN لە ئامێری پارەدانەوە ATM دووبارە بە تەواوی بلۆکەکە بەرزدەکرێتەوە و کارتەکە دواتر دەتوانرێت دووبارە بەکاربهێنرێتەوە بۆ پارەدان، بە مەرجێک کرێدت بەردەست بێت.
  • بلۆککردن یان بەربەستکردن لەڕێگای نووسینگەی بەرپرسەوە: ئەگەر کارتەکەت لەلایەن نووسینگەی بەرپرسەوە بلۆک کرابێت، تکایە پەیوەندیان پێوە بکەن بۆ لابردنی بلۆکەکە.

لێرەشەوە زانیارییە وردەکانمان بخوێننەوە ڕێنمایی بۆ سەپانی givve® Card یان بۆ وێبپۆرتاڵەکە

چۆن دەتوانم زمانی سەر سەپانی givve® Card بگۆڕم؟

ڕێکخستنی زمانی سەپانەکە لە سەرەتادا لەکاتی دامەزراندنی سەپانەکە یان لەلاتی یەکەم چوونەژوورەوەدا هەڵبژێردرێت. دەنا دەکرێت دواتر یش لە ڕێکبەندەکانی بەکارھێنەر (هێما لەگەڵ کەسەکە) لە لای ڕاستی سەرەوە بگۆڕدرێت. ھەڵبژاردنی زمان لە ڕیزی خوارەوەی پێڕستی ڕێکخستنەکان پیشان دەدرێت. بە کرتە کردن لە سەر زمان، ھەموو زمانە بەردەستەکان پیشان دەدرێن و زمانی خوازراو ھەڵدەبژێردرێت.

لە کوێ دەتوانم پشتیوانی تەلەفۆنی وەرگرم؟

بۆ پاڵپشتی تەلەفۆنی دەتوانن پیوەندی بگرن بە بەشی خزمەتگەزاری مشتەریی givve® بەو ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە: 6606261500 89 49+ یان : 21537890 89 49+

هێڵی بلۆککردن لەهەر کاتدا داواکانتان وەردەگرێت 116 116 (زمانەکان: ئاڵمانی و ئینگلیزی).

ئاخۆ پرسیاری دیکەتان هەیە؟

هاوڕێی چاتبۆتی "givve® Cardلە هەموو کاتێکدا بە شێوەیەکی متمانەپیکراو یارمەتیتان دەکات. 

تێبینی: تکایە تا ئەو جێیەی دەتوانن بە وردی پرسیارەکانتان بکەن بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ وڵامی ڕاست و دروستتان دەست بکەوێت.

خاوەنی کارتی پارەدانی givve® بوون چ قازانجێکی بۆ من هەیە؟

Security Security symbol

پارێزراوی

زۆربوونی پارێزراوی لەڕێگای PIN هەروەها کرداری بلۆککردنی کارتەکە و هەبوونی پارەی کەمتر لە گیرفاندا.

Order Order symbol

خۆخزمەتگوزاری

بەكارهێنانی خۆخزمەتگوزاری وەرگرتنی پارە.

Digital Digital symbol

سەپان & وێبپۆرتاڵ

خزمەتگوزاری دیتنی بڕە پارەی سەر کارتەکەتان و مامڵەکردن بە پارەکەتان 24/7 دا بە کەڵکوەرگرتن لە سەپانی بێپارەی (Android, iOS) یان وێبپۆرتاڵ (24/7).

Card use Card use symbol

پارەدانی بەبێ پەیوەندیگرتن

پارەدانی خێرا و بەبێ پەیوەندی لەڕێگای تەکنۆلۆجی NFC (پەیوەندیگرتنی نزیک مەیدانی) و پارەدان لەڕێگای مۆبایل (پارەدان لەڕێگای سەپانی پارەدانی گووگڵ و ئەپڵ).

Digitalization Digitalization symbol

پارەدانی سەرهێڵی ئارەزوومەندانە

پارەدانی سەرهێڵ بە هەموو کارتێکی پارەدان ناگونجێ، ئەوە نووسینگەی بەرپرس بڕیاردەدات ئاخۆ دەبێت یان نا. ئاخۆ ئەوەیکە کڕینی سەرهێڵ لەسەر کارتەکەی ئێوە ڕێگەپێدراوە یان نا، دەتوانن لەسەر سەپانی givve® Card (بۆ ئەندرۆئید و iOS) و هەروەها لە پۆرتاڵی givve® Card لەسەر لاپەڕەی دەستپێک لەژێر ڕیزی پێرێستی "پارەدانی سەرهێڵ" ببینن.

Combination Combination symbol

کڕینی سەرهێڵ

ئەگەر پارەدانی سەرهێڵ بە کارتەکەتان بگونجێت، دەتوانن لەسەر هێڵ لە چەندین فرۆشیار و دابینکەری خزمەتگوزاری چالاکەوە شت بکڕن، بۆ نموونە بۆ بلیتی گواستنەوەی گشتی.

Rejected Rejected symbol

ئەمە بە کارتی پارەدانی givve® تەستەمە:

  • گواستنەوەی پارە بە کارتی پارەدان یان بۆ سەر کارتی پارەدان.
  • زیاتر لە پارەی بەردەستی سەرکارتەکە پارە دەرکێشان. تەنیا بەقەد بڕە پارەی بەردەستی سەر کارتەکە دەتوانرێت پارە خەرج بکرێت.

دوایین کاتی چالاککردنەوەی ماڵپەڕ لە ڕێکەوتی 26.06.2024 لە کاتژمێر 13:53